پەیامی کورد ... له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به دابه‌ش كردنی زه‌وی ده‌كرێته‌وه
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێ "تا ئێستا نزیكه‌ی چوارسه‌د و 80 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین بڕیاری وەرگرتنی زه‌وییان بۆ ده‌رچووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌جبه‌ی دیكه‌ی زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند "تا ئێستا ناوی نزیكه‌ی چوارسه‌د و 80 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێستا هیچ لیستێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ماوه، به‌ڵام له وه‌زاره‌ت نزیكه‌ی دوو هه‌زار ناوی خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌ر ماوه کە هی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تێدایە، بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌و لیسته‌ش بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ین."
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ووتیشی "له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تی و پارێزگای سلێمانیش نزیكه‌ی سه‌دهه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش كراون، پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی زه‌وی به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیك له هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێته‌وه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌و لیسته‌ی ڕەوانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت له‌وانه‌یه كۆتا لیست بێت، ئه‌وه‌ی دابه‌ش كردنی زه‌وی ده‌كه‌وێته ئه‌ركی شاره‌وانییه‌كان، چوونكه كاتێك ناوی فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه ده‌ینێرین بۆ سنووری خۆیان تا شاره‌وانی كار بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه بكات و زه‌وی دابه‌ش بكرێت."