پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له ئهحمهد داوودئۆغڵو کرد
سێشەممە ٢٠٢٥/١١/١٨ لە دھۆک، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لە دھۆک لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ھەردوولا جەختیان لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردەوە و ھاوڕا بوون کە کاریگەری ئەرێنی بەسەر ھەموو ناوچەکەوە دەبێت. ھەر لەمبارەیەوە پشتگیری ھەموو لایەکیان بۆ پرۆسەکە بە گرینگ لە قەڵەم دا.
ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و داھاتووی پرۆسەی سیاسی لە عێراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.