پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە
سێشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری دھۆک سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵۆ کەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچوو کونسووڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی ھەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕکرا.
جەخت لە ھەماھەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.
