پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەکاتەوە
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
یەکشەممە 1/11, مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی ڕۆڵی کارای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری یاسادانان و چاودێری و داکۆکی کردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرا.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشی لە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووری هەرێمی کوردستان کردەوە.