پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و جاناتان پاوڵ جەختیان لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش کردەوە
لە درێژهى دیدار و کۆبوونهوهکانیدا له داڤۆس، چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جاناتان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بهریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرینگی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بهریتانیا، هەروەها جەخت لە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی کۆتایی هێنان بە پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی سووریا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و لەیەکتێگەیشتن.