پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پشتیوانی بۆ کونسووڵی گشتی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی بۆ ئەرکی نوێی کونسووڵی گشتی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: پیرۆزباییمان لە لووکاش گیوریچ کونسووڵی گشتی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسووڵی گشتی چێک، خواستی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
هەروەها هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و ژێرخانی ووزەی هەرێمی کوردستانمان بە تووندترین شێوە سەرکۆنە کرد.