سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر دەکات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر دەکات
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر دەکات

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، هەروەها دەڵێ ئەرک و بەرپرسیارییەتی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی بگرن.

دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بە تووندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرستییە دەکەم کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم ھێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانە و ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ووڵات.

ئەرک و بەرپرسیارییەتی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دامەزراوە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانە و پێویستە بە زووترین کات ھەوڵی جیددی بدەن و ڕێکاری پێویست و کاریگەر بگرنەبەر بۆ لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١١/٢٧