پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی هەسەدە و دیمەشق بەم شێوەیە ڕاگەیندراوە :
📌 ڕاگرتنی شەڕ: سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە تەواوی هێڵەکانی پێکدادان و بەرەکانی شەڕ ڕادەگیرێن.
📌 جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان: بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش؛ کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە شارەکان و ناوچە گرینگەکان (بە تایبەت حەسەکە و قامیشلۆ و دەورووبەریان) جێگیر دەکرێن.
📌 مانەوەی هەسەدە : شەڕڤانانی هەسەدە لەو ناوچانە دەمێننەوە کە لە ئێستادا تێیدا جێگیرن.
📌 تێکەڵ کردنەوەی دامەزراوەیی : دەست بە ڕێکارەکانی تێکەڵکردنەوەی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا دەکرێت (بەپێی چوارچێوەیەک کە دواتر ووردەکارییەکەی ڕادەگەێندرێت).
📌 کاتی جێبەجێ کردن : بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.