پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕێكخستنه‌كانى سنوورى لقى شه‌شى ئه‌ورووپا : داهاتووى كوردستان گه‌شه
دووشه‌ممه 2025/11/10 نێچیرڤان بارزانى، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ڕێكخستنه‌كانى سنوورى لقى شه‌شى ئه‌ورووپاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه فازڵ میرانى به‌رپرسى دەستەی كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى و زه‌عیم عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، ستایشى دڵسۆزى و هه‌ڵوێستى نیشتمانپه‌روه‌ری ڕێكخستنه‌كانى پارتى كرد كه له ئه‌ورووپاوه گه‌ڕوانه‌ته‌وه كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
هەروەها تیشكى خسته سه‌ر گرینگی هه‌ڵبژاردن و به‌شدارییه‌كى فروان له پرۆسه‌ى ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها ڕۆڵى گرینگ و كاراى ڕێكخستنه‌كانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له ئه‌ورووپا به گرینگ له‌قه‌ڵه‌م دا كه ده‌توانن له زۆر بواردا خزمه‌تى كوردستان بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به دۆخى سیاسی عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه داهاتووى كوردستان گه‌شه.
لاى خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان، وێڕاى خستنه‌ڕووى دۆخى ڕێكخستنه‌كانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات، داوایان كرد كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌وڵ بدات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا ده‌نگدان بۆ ڕه‌وه‌ندى كوردستانى و عێراقى لە دەرەوەی ووڵات فه‌راهه‌م بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌و مافه بێبه‌ش نه‌بن.


