پەیامی کورد ... په‌یامى سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
سبه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌شدارییه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به شێوه‌یه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، دیارى ده‌كرێت.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌یام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاریه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژیانى سیاسى له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌دیهێنانى زیاترى سه‌قامگیری سیاسی، خزمەتگوزاری باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان.
دەنگدان، پابەندیتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فیدراڵیدا. بەشداری فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات. پەیامێکی ڕوون دەنێرێت لەسەر پابەندی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بونیاتنانى داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ گه‌لى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق.
داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیارییه‌تى و پیشه‌یی یانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن. لایه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێى یاساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لایه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردندا هاریكار بن. ئه‌ركى هه‌موومانه ڕوویه‌كى جوانى دیموكراسى و شارستانی هه‌رێمى كوردستان نیشان بده‌ین.
هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرینگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و ووڵاته‌كه‌دا به‌شدار به.
هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان