هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆری چالاكێكی سیاسی كورد

Dîroka Belavkirin :
هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆری چالاكێكی سیاسی كورد
پەیامی کورد    ...   هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆری چالاكێكی سیاسی كورد

عەلی تەمری، چالاکی سیاسی خەڵکی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، ناسراو بە "عەلی ئیلامی"، بۆ سێهەم جارە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری بەدرە و هەروەها ئاسایشی هەواڵگری سوپای پاسداران لە شاری ئیلام، بە تیرۆر و ڕفاندن هەڕەشەی لێ کراوە.

هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات، بنەماڵەی ئەم چالاکە سیاسییەی بە دەسبەسەرکردن و بارمتەگرتن ترساندووە و هەوڵی داوە لە ڕێگەی ئەوەوە فشاری زیاتر بخاتە سەریان.

هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دامەزراوە ئەمنییەکان، ڕاستەوخۆ هەڕەشەیان لە عەلی تەمری کردووە، کە ئەگەر بەردەوام بێت لە چالاکییە سیاسییەکانی، دەکرێتە ئامانجی تیرۆر و ئەم هەڕەشە چەند جار دووبارە بووەتەوە.