پەیامی کورد ... تەرمی دکتۆر مەسعوود مەسجوودی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا دۆزرایەوە کە دژبەرێکی سەر سەختی ڕەزا پەهلەوی بووە " گومان دەکرێت ڕەزا پەهلەوی و دارودەستەکەی دەستیان لەم کوشتنەدا هەبێت
دکتۆر مەسعوود مەسجوودی (٤٥ ساڵ)، بیرکاری ئێرانی، مامۆستای پێشووی زانکۆی SFU، چالاکی سیاسی سەربەخۆ و ڕەخنەگری تووندی کاریگەری کۆماری ئیسلامی لە کەنەدا و بەشێک لە بزووتنەوە ئۆپۆزسیۆنەکان (لەوانەش ڕەزا پەهلەوی و لایەنگرانی)، بەداخەوە دوای دیارنەمانی چەند ڕۆژێکە کوژراوە.
ناوبراو لە چەندین دۆسیەی یاسایی دژی ڕەزا پەهلەوی و کەسانی پەیوەندیدار لە دادگای کۆلۆمبیا بەریتانی (تۆمەتی وەک ناوزڕاندن، هەڕەشە، هەراسان کردنی ڕێکخراو، و هاندانی تووندوتیژی) داواکار بووە و توانیویەتی لە هەندێک حاڵەت دا سزای بدات. هەروەها هەڵوێستی ڕەخنه گرانەی له بەرامبەر نفوزی ڕژیم له کەنەدا و زانکۆکان گرته بەر.