پەیامی کورد ... پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی زه‌وی له سۆران دەست پێدەکات
به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران ده‌ڵێ "له سنووری شاره‌وانییه‌كانی سۆران 27 هه‌زار كه‌س ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه، پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات."
خه‌سرۆ ئیسماعیل، به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕایگه‌یاند "له سنووری بهڕێوبهرایهتییهكهمان 22 شاره‌وانی هه‌یه، هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ بڕیاری دابه‌ش كردنی زه‌وی به‌سەر فه‌رمانبه‌ران دا ئێمه‌ش ده‌ستمان كرد به درووستكردنی نه‌خشه‌ی كه‌رتی بۆ زه‌وییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی سرووشتی ناوچه‌كه زه‌وی تەختی كه‌مه، ته‌نیا له سنووری قه‌زاكانی چۆمان، ڕواندز، خه‌لیفان و سیده‌كان توانرا زه‌وی ئاماده بكرێت."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی سۆران ده‌شڵێت "تا ئێستا 27 هه‌زار كه‌س ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی زه‌وی هه‌یه، چوار هه‌زار و 500 پارچه زه‌ویش ئاماده‌یه، ده‌مانویست هه‌موویان پێكه‌وه سوودمهندبن، به‌ڵام تا زه‌وی دیكه ئاماده ده‌كرێت پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی زه‌وی به‌ڕێوه ده‌چێت."
له‌باره‌ی ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی زه‌ویان نیه، خه‌سرۆ ئیسماعیل ووتی "فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییان هه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی و مافی كه‌س نافه‌وتێت، ئێمه به دوو ئاراسته كارده‌كه‌ین، یان سنووری شاره‌وانییه‌كان زیاد بكرێت، یانیش ئه‌و شوێنانه‌ی زه‌ویان نیه فهرمانبهرەکانی دەگوازرێنه‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كی نزیك ئه‌و سنوورهکەی."