چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ ناو شاری حەسەکە

Dîroka Belavkirin :
چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ ناو شاری حەسەکە
پەیامی کورد- حەسەکە... چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ ناو شاری حەسەکە

هێزە ئەمنییەکانی حکومەت، ڕۆژی دووشەممە، چوونە ناو شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەوەش بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کراوە.

پێشتر لە ماوەی ئەمڕۆدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندبوو کە "کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەچێتە ناو شاری حەسەکە".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "کاروانەکە لە ١٠٠ ئەندام و سەرکردە پێکهاتووە".

ئەوەشی خستە ڕوو کە "ئەو هێزانەی دەچنە ناو حەسەکە، پێش ئەوەی بچنە ناو شارەکە، لە شارۆچکەی هۆڵ لە گوندەواری باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە جێگیر دەبن".

کەمێک پێش چوونە ناوەوەی کاروانی هێزە ئەمنییەکانی حکومەت، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی شاری حەسەکەدا سووڕانەوە.