پەیامی کورد ... ڕاگەێنداروێک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ەوە
ئاماژە بەنووسراومان ژمارە (٤٢) لە رێکەوتی (٢٥/٥/٢٠٢٥) سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بۆ قوتابخانە ئامادەیی یەکانی لقی زانستی و وێژەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ، ئێستا لە ئەپلیکەشنی (ئی -هەلسەنگاندن) راپۆرتی تایبەت بە (رێژەی دەرچوون ) و ( تێکرای نمرە ) و ( پلەی پێوانەیی ) بە گوێرەی بابەت و لەسەر ئاستی قوتابخانە و ڕیزبەندی قوتابخانە ئامادەییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پەروەردەی گشتیی پارێزگا و پەروەردەی قەزا بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بەردەستە ، ئەو هەڵسەنگاندن و شیکارییانە بۆ تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی یە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤ـ ٢٠٢٥) ، پاشتر بەڕێوبەرایەیی گشتی ئەزموونەکان گشتاندن و ڕێنوێنی تایبەت بەم بابەتە دەنێرێت بۆ هەموو پەروەردە گشتییەکان بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەنجامەکان کاری پێویست ئەنجام بدەن.
وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان
٥ ی ١ ی ٢٠٢٦