ژنە چالاكێکی فەرهەنگی و کلتووری كورد لە بەندیخانە ئازاد کرا

Dîroka Belavkirin :
ژنە چالاكێکی فەرهەنگی و کلتووری كورد لە بەندیخانە ئازاد کرا
پەیامی کورد    ...   ژنە چالاكێکی فەرهەنگی و کلتووری كورد لە بەندیخانە ئازاد کرا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان، مەهسا زارعی، چالاکی فەرهەنگی و کلتووری کورد ، خەڵکی کرماشان، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە سۆشیال میدیا دوای ٣٣ ڕۆژ ڕایگەیاند كە ئازاد كراوە.

لەکاتی ڕاگەیاندنی ئازادکردنی دا، بە زمانی کوردی نووسیویەتی ؛ (ئەوەی هەرگیز پێتان ناكرێت سڕینەوەی ئازادییە لە ڕۆحمان دا).

ئەم چالاكوانە لە ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شوێنی کارەکەی لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر كرا.

مەهسا زارعی، چالاکی ناسراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی کرماشان کە ساڵانێکە لە بواری مافەکانی ژنان بە تایبەت لە شارەکانی کوردستانی ئێران چالاکی کردووە، پێشتریش ڕووبەڕووی سەركوت و دەست بەسەری بووەتەوە.