هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى پیرۆزبایى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کرد

پەیامی کورد ... هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى پیرۆزبایى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کرد
هه‌ینى 2025/6/6 نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنی له توونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكى پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (ده‌م پارتى)یه‌وه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باقرخان به ناوى خۆى و ده‌م پارتى ـ یه‌وه، پیرۆزبایی جه‌ژنى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵ و كۆششى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتی دا له توركیا کرد و دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك قۆناغه‌كانى پێشتر، له قۆناغى ئێستا و له داهاتووش دا پێویستییان به ڕۆڵ و پشتگیریى به‌ڕێزیان ده‌بێت بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پیرۆزبایی جه‌ژن، سوپاسى هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرینگی پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنى پرۆسه‌كه. هه‌روه‌ها داكۆكى كرد كه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێ له‌ده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




