بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ووزەی خۆر قەرز بە ھاووڵاتییان دەدرێت

بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ووزەی خۆر قەرز بە ھاووڵاتییان دەدرێت
پەیامی کورد   ...   بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ووزەی خۆر قەرز بە ھاووڵاتییان دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی ووزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "پرۆسەی پێدانی قەرز بە ھاووڵاتییان لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، بۆ ئەوەی کارەبا لە وزەی خۆر بەرھەم بێنن، بۆ ئەو مەبەستە ھاووڵاتی دەتوانێت تا ٣٠ملیۆن دینار قەرز وەربگرێت." 

ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند "بانکی ناوەندی عێراق لەرێگەی بانکی دیکەی ئەھلی بڕیاری داوە قەرز بەو ھاووڵاتییانە بدات کارەبا لە ووزەی خۆر بەرھەم دێنن، من خۆم دوێنێ ئەو قەرزەم وەرگرتووە، پێش پێنج مانگ لە ھەوڵدابووین، ھەندێک بەربەست ھەبوون چارەسەرکران، بۆیە لە دوو ڕۆژی داھاتوو، کۆمپانیا دێت ووزەی خۆرمان بۆ دەبەستێت و دەبینە خاوەن کارەبا لە ووزەی خۆر. 

دوو ڕێگا ھەن بۆ ئەوەی پارە وەربگری، یەکێک لەوانە خۆت بچیتە بانکێک و بە نرخی دیاریکراو و جێگیر لەگەڵی بەشداربی، لە ماڵپەڕی بانکی ناوەندی زانیاری ھەیە و ناوی کۆمپانیاکانیشی تێدایە، بە چ شێوەیەک دەتەوێت ھەڵیدەبژێری، ئەگەر نا دەچیە بانکێک، لەوێ ڕەوانەی کۆمپانیایەکت دکەن بۆ ئەوەی ببیە خاوەن کارەبا لە وزەی خۆر، ژمارەی ئەو بانکانەی بۆ پێدانی قەرز و پرۆسەکەش دیاریکراون بەردەوام لە زیادبوون دان  و بانکی زیاتر دێنە ناوپرۆسەکە." 

ئامانج مەحمود ھەرکی ووتیشی "بۆ ماڵان ٧ تا ٣٠ملیۆن دیناریان پێدەدرێت و پێویستە لە ماوەی ٧ ساڵ پارەکە بگەڕێننەوە، ڕێکارەکانیش بەپێی مەرجەکانی بانکەکان دەبێت و ماوەی شەش مانگی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی دەست پێبکات، ئێستا لە قۆناغی یەکەم چەند بانکێک ئەو کارە دەکەن و ئەو قەرزە بۆ مووچەخۆر و بێمووچەش دەبێت.
ئامانجیش کەمکردنەوەی فشاری سەر کارەبای و پاککردنەوەی ژینگەی ھەرێمی کوردستانە." 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە