حکوومەت ئاسانکاری زۆری بۆ ھاتووچۆی گوندنشینان کردووە

پەیامی کورد ... حکوومەت ئاسانکاری زۆری بۆ ھاتووچۆی گوندنشینان کردووە
بریکاری وەزارەتی بریکاری وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣١٨ پڕۆژەی ڕێگای گوندەکان بە درێژایی ٣١٧کم بە بوودجەی زیاتر لە ٤٠ملیار دینار ئەنجام دراون."
دکتۆر ئاگرین عەبدۆڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەپاڵ ڕێگا گشتییەکان گرینگی زۆری بە ڕێگای گوندەکانیش داوە، بەجۆرێک لەم کابینەیە ٣١٨ ڕێگا بۆ گوندەکان درووست، نوژەن و قیڕتاو کراون، لەسەر بوودجەی وەبەرھێنان و ئاسایی و وێستگەکانی کێشکردن، لەسەر بوودجەی وەبەرھێنان ٢٦ گوند بەدرێژی ١٦٨کم، لەسەر بوودجەی ئاسایی ٢١٣ گوند بە درێژایی ٨٩کم و لەسەر داھاتی وێستگەکانی کێش ٣٠% بەدرێژایی ٦٠کم، کۆی گشتی دەکاتە ٤٠ملیار و ٨٠٧ملیۆن دینار، بەدرێژایی ٣١٧کم."
دکتۆر ئاگرین عەبدۆڵڵا ووتیشی "لە ھەولێر ٦٩ پڕۆژە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ١٥ پڕۆژە، لە سلێمانی ١٠٧ پڕۆژە، لە ئیدارەی گەرمیان ٣٨ پڕۆژە، لە ئیدارەی ڕاپەڕین ٤٧ پڕۆژە، لە ھەڵبجە ١٩ پڕۆژە، لە دھۆک ٢١ پڕۆژە و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ٢ پڕۆژە ئەنجام دراون."
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی "بێگومان دروستکردنی ڕێگای گوندەکان بەسوودە بۆ گوندنشینان، بەتایبەت لەڕووی گواستنەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی و بەئاسانی گەیشتنیان بە نزیکترین بازڕ لە شاروچارۆچکەکانی دەوروبەر."
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە




