وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، بەھۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاووڵاتییانی سنووری شارەدێی وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا ھاووڵاتییەک بەناوی حەسەن ڕەحمان گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە، دەست بەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

وەزارەتی ناوخۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، ھاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی ھەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا ڕێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە