زێباری و باڵیۆزى فەڕەنسا و كونسووڵی ئوردن هەلومەرجى ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

پەیامی کورد ... زێباری و باڵیۆزى فەڕەنسا و كونسووڵی ئوردن هەلومەرجى ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ھۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا و کونسووڵی گشتی ئوردن لە ھەولێر کرد، لە دیدارەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا ھەڵومەرجی ئێستای عێراق و ناوچەکە و کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر و پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم باس کران.
ئەمڕۆ ٣٠ی٦ی ٢٠٢٥، ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆریئل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و یان بریم کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئامادەیی بوو، چەندین بابەتی ھاوبەش و گرینگ دەربارەی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، و ھەلومەرجی ئێستای عێراق و ناوچەکە و کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر و پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم باس کران.
ھەروەھا ئەمڕۆ بەبۆنەی تەواوبوونی کاری دیپلۆماسی لە ھەرێمی کوردستان، ھۆشیار زێباری پێشوازی کرد لە فوئاد مجالی کونسووڵی گشتی ئوردن لە ھەولێر، ھاوکات زێباری سوپاسی ڕۆڵی ناوبراوی کرد بۆ پێش خستنی پەیوەندییەکانی دوو قۆڵی.





