نەوزاد هادی پاڵپشتی بۆ بنەماڵەی ڕەوەند نایف دەربڕی

پەیامی کورد ... نەوزاد هادی پاڵپشتی بۆ بنەماڵەی ڕەوەند نایف دەربڕی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا ئەو گەنجە ئێزدییەی بەسەر کردەوە کە لەژێر دەستی داعش ڕزگاری ببوو، ھاوکات پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەربڕی.
نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا و شاندێکی یاوەری سەردانی بنەماڵەی (ڕەوەند نایف)یان کرد ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعش ڕزگاری بوو لە ووڵاتی سووریا.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەبۆنەی ئازادبوونی و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەربڕی و سوپاس و ستایشی بنەماڵەکە و کاک ڕەوەندی کرد بەرامبەر خۆڕاگرییان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان.





