نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ ڕافع عیساوى كرد

نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ ڕافع عیساوى كرد
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ ڕافع عیساوى كرد

پاشنیوه‌ڕۆى دووشه‌ممه‌ 2025/6/30 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕافع عیساوى، سیاسه‌تمه‌دار و جێگرى پێشووترى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی به‌دوورگرتنى عێراق له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌ و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به‌ پێویست زانى كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوى ووڵات دایه‌.

ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە