سەرۆك بارزانی لەبارەی كەریم شنگالی : من شاهێدی تێكۆشان و دڵسۆزی و وەفاداری ئەو برایەم

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی پێشوازی کردن لە تەرمی کەریم شنگالی دا ووتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، "هەڤاڵێکی نزیک و برایەکی خۆشەویستمان لەدەست دا، پێش هەمووان سەرەخۆشی لەخۆم دەکەم ئینجا کەس و کاری، بەهیوام ڕۆڵەی کوردپەروەر و دڵسۆزی وەک کاک کەریم لە زیادبووندا بن".
سەرۆک بارزانی، ووتیشی، "کەریم شنگالی پیاوی ڕۆژی تەنگانە و ڕۆژە سەختەکان بوو، لە خانەوادەیەکی کوردپەروەر گەورە بووە و من شاهیدی تێکۆشان و دڵسۆزییەکەی دەبم".
ئهمهی خوارهوه دهقی ووتارهكهی سهرۆك بارزانییه:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
لەم ڕۆژەدا زۆر ئەستەمە ئینسان بتوانێت قسە بكات، چوونكە هەڤاڵێكی زۆر نزیك، برایەكی زۆر خۆشەویستمان لەدەست داوە.
كاك كەریم، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لە خانەوادەیەكی كوردپەروەرەوە پێگەیشتووە. كە قوتابی بوو لە كۆلێژی یاسا لە بەغدا، لەو وەختەوە كاك كەریم ئەندامێكی كارا بوو لە پارتی دیموكراتی كوردستان. دوای ڕێككەوتنی ١١ی ئازاریش، زۆر گەنج بوو، بەڵام كە دەرچوو لە زانكۆ، سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیەی كرد هی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول. بەڕاستی پیاوی ڕۆژانی تەنگانە بوو، من شاهێدی تێكۆشان و دڵسۆزی و وەفاداری ئەو برایەم.
سەرەخۆشی لە كەسوكاری دەكەم، بەڵام پێش ئەوان سەرەخۆشی لە خۆم دەكەم، جێگەی بەهەشتە ئینشائەڵڵا و مردن ڕێگەیەكی هەقە، هەركەسمان بە ڕۆژی خۆی دەگاتێ، ئینشائەڵڵا خوا ئەو میللەتە بپارێزێ و كوردستان بەختەوەر بێ و ئاوەدان بێ و ڕۆڵەی دڵسۆزی وەكوو كاك كەریم یش ئینشائەڵڵا هەمیشە هەر لە خزمەتی ئەم ووڵاتەدا بن و زۆر سوپاس.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




