سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانییەتی عەزم کرد

پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانییەتی عەزم کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانییەتی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی عێراق جەخت لە پێویستی پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشی و هاوسەنگی کرایەوە.
کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری دیدارەکە بوو.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




