مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی هێندووستان کرد

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و هاوسۆزی بە گەل و حکوومەتی هێندووستان و ئەو ووڵاتانە گەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاری ئەحمەد ئابادی هێندووستان بوونە قوربانی.
دەقی پەیامەکە:
زۆر دڵتەنگم بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی شاری ئەحمەدئابادی هێندووستان.
لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی قوربانییەکان و خێزانەکانیان و خەڵکی هێندووستان و گەلانی دیکەم کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە زیانیان بەرکەوتووە.
پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، فڕۆکەیەکی شارستانی ئێر ئیندیا لەجۆری بۆئینگ 787، لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئابادی هێندووستانەوە، بە 242 سەرنشینەوە بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا فڕی، هێندە لە فڕۆکەخانەکە دوور نەکەوتەوە، کەوتە خوارەوە و تێک شکا، دووکەڵی تێکشکانی فڕۆکەکەش بە ئاسمانی شارەکە بەرز بووەوە.
ناتاراجان تشانراسیکاران، سەرۆکی کۆمپانیای ئێر ئیندیا، لە بەیاننامەیەکدا گوتی: بە داخەوە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکمان لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئاباد کە بەرە و لەندەن دەچوو، ڕادەگەێنم، ئەوەش ڕووداوێکی زۆر خەمناکە.
سەرۆکی کۆمپانیای ئێر ئیندیا دەڵێت: هاوخەمی بۆ خانەوادەی سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە دەردەبڕم و سەرەخۆشی گەرمیان لێ دەکەم. ووتی: ناوەندی فریاکەوتن چالاک کراوە، تیمێکی پشتیوانیش دروست دەکەین بۆ پێدانی زانیاری بە خانەوادەی قوربانییەکان.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




