ڕۆژی شه‌ممه‌ پرسەی تێکۆشەری گەلەکەمان کەریم شنگالی له‌ دهۆك بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی شه‌ممه‌ پرسەی تێکۆشەری گەلەکەمان کەریم شنگالی له‌ دهۆك بەڕێوەدەچێت
پەیامی کورد   ...   ڕۆژی شه‌ممه‌ پرسەی تێکۆشەری گەلەکەمان کەریم شنگالی له‌ دهۆك بەڕێوەدەچێت

لە شاری ھەولێر مەڕاسیمی پرسەی خوالێخۆش بوو تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان "کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو.

پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٢، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرۆک و سکرتێری حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی ئاینی و پێکھاتە جیاوازەکان و سەرۆکی ھۆزانی کورد و عەرەب و ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، لە شاری ھەولێر،  مەڕاسیمی پرسەی کەسایەتی و خەباتگێر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان و وەزیری پێشووی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو "کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو.

ھەروەھا ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥.٦.١٤ لە شاری دھۆک لە مزگەوتی سەیدۆ پرسەی خوالێخۆشبوو بەڕێوەدەچێت.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە