مەسروور بارزانی : پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ھەینی ١١ـی تەممووز، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکات.
سەرۆکی حکوومەت نووسیویەتی: "پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم و ھیوادارم ھەموو لایەک پابەندی بەدیھێنانی ئاشتی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەست پێبکات".
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە




