هه‌نگاوه‌كانی کابینەی نۆیه‌م بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان

هه‌نگاوه‌كانی کابینەی نۆیه‌م بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان
پەیامی کورد   ...   هه‌نگاوه‌كانی کابینەی نۆیه‌م بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان

لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونییەوە بە پلانێکی ستراتیژییەوە هەنگاوی بەرەو بەهێزترکردنی کوردستان ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرجەم سێکتەرەکان هەنگاو بە هەنگاو دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانى کرد.

کشتوکاڵ 

هەمەچەشنکردنی ئابووری یەکێك بوو لە سیاسەتەکانی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشووتر جووتیاران بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ناڕازی بوون، بەڵام ئێستا جووتیاران خۆشحاڵن بە ساخبوونەوەی بەرهەمەکانیان. 

کابینەی نۆ هەنگاوی گرینگی بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراك ناوە، بە جۆرێك لە ڕێگەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران چەندین سایلۆ و پەنکەری  گەورەی درووست کردووە کە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 800 هەزار تەن گەنمیان هەیە و ساڵانە ئەم گەنمەی کە جووتیاران ناتوانن پێشکەشی سایلۆ حکوومییەکانی بکەن بەهۆی دیاریکردنی بڕێکی کەم لە لایەن حکوومەتی عێراق ەوە ئێستا ئەو گەنمە زیادەیە لە لایەن ئەم سایلۆیانە لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێن. 

هەروەها بە پشتیوانی حکوومەت بەرهەمەکانی هەنار، سێو، ترێ، سماق، تەحین، هەنگوین، قارچك و پەتاتە هەناردەی ووڵاتانی کەنداو و ئەورووپا دەکرێن. 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، هێندە پێداگربووە لەسەر بەهێزترکردنی کەرتی کشتوکاڵی، کە وایکردووە قەبارەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.8%ـەوە بەرز ببێتەوە بۆ 10%ـی تیکڕای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. هەروەها لە کابینەی نۆیەمدا 30 هەزار خانووی پلاستیکی، 7 کارگەی بەرهەمی پەتاتە، 11 کارگەی جۆراوجۆری کشتوکاڵی و 101 کۆگای ساردکەرەوە درووست کراون کە هەزاران جووتیار و هاووڵاتی لێی سوودمەندبوونە. 

ئەمە جگە لەوەی لە زۆربەی بەرهەمە پەلەوەرییەکان گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و تەنانەت بەشێكی زۆر لە بەرهەمە پەلەوەرییەکان هەناردەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێن.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە