هاووڵاتییەکی گەنجی کورد و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی بە شێوەیەکی گومانئاوی لە دیاربەکر گیانی لە دەست دەدات

پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی گەنجی کورد و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی بە شێوەیەکی گومانئاوی لە دیاربەکر گیانی لە دەست دەدات
گیان لە دەستدانی گومانئاوی شەمسەددین ئیسماعیلی لە بەندیخانەی دیاربەکر
هاووڵاتییەکی گەنجی کورد و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی بەناوی شەمسەددین ئیسماعیلی، پاش ۴۵ ڕۆژ دەست بەسەربوون لە بەندیخانەی شاری ئامەد سەر بە باکووری کوردستان، بەشێوەیەکی گومان لێکراو گیانی لەدەست دا. هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتییە کە لە بەندیخانە ئەشکەنجە درابوو بە "خۆکوشتن" ڕاگەێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، شەمسەددین ئیسماعیلی، هاووڵاتی تەمەن ۲۵ ساڵی خەڵکی گوندی هندوان سەر بە شارۆچکەی کۆتۆلی شاری خۆی، پاش ۴۵ ڕۆژ دەست بەسەربوون لە بەندیخانەی دیاربەکر گیانی لەدەست دا.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە چوارشەممە ۱۴ی جۆزەردان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و ئێوارەی یەکشەممە ۱۸ی جۆزەردان لە سنووری ڕازی شاری خۆی بۆ ئێران گواسترایەوە و بەیانی ڕۆژی دووشەممە بۆ ورمێ نێردرا.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بۆ کارکردن ڕووی لە تورکیا کردبوو و لە وێستگەیەک لە دیاربەکر دەست بەسەر کرابوو و دواتر بۆ بەندیخانە گواسترابووە و بەسەختی ئەشکەنجە دراوە.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە





