سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه
دووشه‌ممه 2025/7/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ كیڤن لیهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسووڵى گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى سیاسى و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جووڵه‌كانى داعش له عێراق و سووریا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى جیددییه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیری عێراق و سووریا. له‌مباره‌یه‌وه داكۆكییان له گرینگی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگى و هاوكاری هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌وتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى و یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى ژه‌نه‌راڵ لیهى كرد به‌تایبه‌تى بۆ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى له پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.





