وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پەیامی کورد ... وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دهڵێ، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و ووڵاتی سەعوودیە لەسەر ھێڵن بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی کوردستان، دەشڵێت، سەرۆک وەزیرانی کوردستان مەسروور بارزانی، لە خەمی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستانە بە سەلامەتی.
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بە حاجییانی کوردستانی گەیاندووە، بەپەڕۆشەوە چاودێریان دەکەن لەم دۆخە لەناکاوەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران درووستبووە و فرۆکەخانەکانی ناوچەکە داخراون.
وەزیری ئەوقاف دهڵێ، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و ووڵاتی سەعوودیە لەسەر ھێڵن بۆ گەڕاندەنەوەی حاجییان بەسەلامەتی بۆ کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گفتوگۆیەکی بەردەوام و بۆ دڵنیابوون لەپاراستنی حاجییان بڕیاریانداوە تەواوی حاجییانی کوردستان بەڕێگەی ووشکانی دەست پێ بکەن، دەڵێت: پڕۆسەی گەڕانەوە لەبەرەبەیانی 14ـی حوزەیران دەست پێدەکات تاوەکوو سەرجەم حاجییان دەگەنەوە کوردستان بەردەوام دەبێت.
وەزیری ئەوقاف ئاشکرای کردووە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەدواداچوونی ئەم پرۆسەیەو لە خەمی گەڕانەوەی حاجییانە بە سەلامەتی .
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




