پەیامێکی گرینگ لە وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێمی کوردستان ەوە بۆ ڕای گشتی

پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ لە وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێمی کوردستان ەوە بۆ ڕای گشتی
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا، سەرجەم تاقیكردنەوەكانی لە قوتابخانە حكوومی و ناحكوومیەكان بە پۆلی 12ـی ئامادەیی شەوە دوابخات و دواتر لە كاتی تاقیكردنەوەكان بڵاودەكاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو لە ڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی ، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی رۆژی شەممە 14ی (حوزەیران/6)ـی2025 هەمو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکان دوادەخرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، دواخستنی تاقیكردنەوەكان قوتابخانە ناحکوومییە نێودەوڵەتیەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە دەگرێتەوە، هەروەها تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەكە، لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن، دواتر وەزارەت لە رێگەی ڕاگەێندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان بڵاودەكاتەوە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




