ڕاگهێندراوێك له سهرۆكایهتی ههرێمى كوردستان ەوه

پەیامی کورد ... ڕاگهێندراوێك له سهرۆكایهتی ههرێمى كوردستان ەوه
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگهێندراوێكی سەبارەت بە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایدەگەێنن کە ئەم پێشھاتانە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە ھەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
دەقی ڕاگهێندراوەکەی سهرۆكایهتی ههرێمى كوردستان.
سەرکۆنەی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان دا دەکەین. ئەم پێشھاتانە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە ھەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێکاری سەربازی، ڕەوشەکە خراپتر دەکات. لەم کاتە ھەستیارەدا، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە کە کاردانەوەی خێرا و بەپەلەی ھەبێت و کار بۆ ئەوە بکات ئاڵۆزی و پشێوییەکان لەوە زیاتر پەرە نەستێنن و تا زووترە ڕێ لە تەشەنەسەندنی زیاتری دۆخەکە بگیرێت.
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٦/١٣
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




