وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە
پەیامی کورد   ...   وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

چوارشەممه‌ ۱۱ی ٦ی ۲۰۲٥ یوسف چاوشین بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە نوێنەرایەتی کوێستان موحەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی کرد.

بەڕێوبەری گشتی لە سەردانەکەیدا دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵانی لەسەر شەقام و لە ترافیک لایتەکان باس کرد و پلانی وەزارەتی کاری بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە خستەڕوو.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە