په‌یامێكى سوپاسگوزارى و پێ‌زانین له نێچیرڤان بارزانى یەوە

پەیامی کورد ... په‌یامێكى سوپاسگوزارى و پێ‌زانین له نێچیرڤان بارزانى یەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زائید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرینگی پێدان و چاودێرییه تایبەتەی ئه‌م دوایی یه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری دا له ئه‌بووزه‌بى، پێشكه‌ش به خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرینگی پێدان و چاودێرییه تایبەتەی ئه‌م دوایییه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له ئه‌بووزه‌بى، پێشكه‌ش به خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.
خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزیشكیى زۆر باش و مامه‌ڵه‌یه‌كى مرۆیى و جوامێرانه‌ى باڵاى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ئه‌وه‌ى باشترین چاودێریى پێ ببه‌خشرێت كه مایه‌ى سوپاس و پێزانینى زۆرى ئێمه‌یه.
هەروەها ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌شیان ده‌كه‌م بۆ هەڵوێستى به‌رزى برایەتییان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو بۆ نیشتمان کە نیشانه‌یه‌كى ڕاستەقینەی پەیوەندی پته‌و و گیانى برایەتی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته به سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه. ئەم هەڵوێستە مرۆیى و جوامێرییه‌ى ئه‌وان به‌زر هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و بۆ هه‌میشه به مایه‌ى پێ‌زانین و سوپاسگوزاری گەل و سەرکردایەتی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا سوپاسگوزارى و پێزانینى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتیوانییه‌ى ئیمارات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌گشتى پێشكه‌ش به عێراق بە هه‌رێمى كوردستانەوە، ده‌كات. ئه‌و پشتیوانییه ڕاستگۆیه‌ى كه پته‌وی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تى و برایه‌تی نێوانیان ده‌رده‌خات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان





