سوودەکانی ڕەیحان بۆ مرۆڤ

سوودەکانی ڕەیحان بۆ مرۆڤ

پەیامی کورد... سوودەکانی ڕەیحان بۆ مرۆڤ

رەیحان بە یەکێک لە کۆنترین ئەو سەوزانە دادەنرێت کە مرۆڤ پێی ئاشنایە، ئەم سەوزەیە سودێکى زۆرى هەیە و لە جیهاندا وەک چارەسەر بۆ چەند کێشەیەکى تەندروستى بەکاردێت، رەیحان چەند جۆرێکى هەیە بۆن و تامى جیاوازى هەیە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى پێگەیەکى تەندروستى بڵاویکردوەتەوە لەسەر رەیحان، ئەم سەوزەیە سودێکى باشى هەیە لەسەر تەواوى جەستە لە سیستمى هەرسەوە تا بەهێزکردنى بەرگرى جەستە.

سودەکانى ئەم سەوزەیە بەمجۆرە باسى لێوەکراوە:


بەسودە بۆ پڕۆسەى هەرسکردن، دەکرێت بە خواردنى رەیحان سیستمى هەرست رێک بخەیتەوە، چونکە سیستمى هەرس بەهێز دەکات و سودێکى زۆرى بۆ دەمارەکانیش هەیە بۆیە دەکرێت بۆ ئازارى سەرئێشە بەکاربێت، بەهۆى ئەو ماددەیەى لە رەیحاندا هەیە دەکرێت وەک دژە خەمۆکیش هاوکارى مرۆڤ بکات.

دژە هەوکردنە، دەکرێت بەهۆى تایبەتمەندییە بەهێزەکانى و ئەو دژە هەوکردنەى تێیدایە، رەیحان هاوکارى چەند نەخۆشى و کێشەیەک بکات، ئەو زەیت و بۆنە بەهێزەى هەیەتى هەوکردن کەم دەکاتەوە و مەترسییەکانى توشبونیش بە نەخۆشییەکانى دڵ و هەوکردنى جومگەکان ناهێڵێت، بۆ چارەسەرى نەخۆشییە وەرزییەکانیش سودێکى زۆرى هەیە.

تەندروستى پێست دەپارێزێت، زەیتى رەیحان لە قوڵاییەوە پێست پاک دەکاتەوە و بژاردەیەکى باشە بۆ ئەو کەسانەى پێستێکى چەوریان هەیە، هەروەک ئەو پیسییانە لادەبات کە کونیلەکانى پێستیان گرتوە، دەتوانیت لەماڵەوە خۆت گیراوەکە دروست بکەیت بە گەڵاى رەیحان و ئاوى گوڵ دواتر بۆماوەى 20 خولەک لەسەر پێست جێی بهێڵیت و دواتر بە ئاوى سارد بیشۆیت

یارمەتى توشبوانى نەخۆشى شەکرە دەدات، رەیحان دەردانى شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە بۆیە زۆر گرنگە ئەو کەسانەى توشبوى نەخۆشى شەکرەن خۆیان لە خواردنى بێبەش نەکەن، هەروەها رێگە لە بەرزبونەوەى چەورییە سیانییەکان دەگرێت.

هەر لە کۆنیشەوە زەیتى رەیحان وەک چارەسەرێکى باو بۆ چارەسەرى کێشەکانى ناوسک بەکارهاتوە وەک خراپى هەرس و قەبزى و لەدەستدانى حەز بۆ خواردن.