ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : ئێران تا ئێستا مووڵەتی پشکنینی ئەو دامەزراوانەی نەداوە کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا زیانیان بەرکەوتووە

Dîroka Belavkirin :
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : ئێران تا ئێستا مووڵەتی پشکنینی ئەو دامەزراوانەی نەداوە کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا زیانیان بەرکەوتووە
پەیامی کورد   ...   ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : ئێران تا ئێستا مووڵەتی پشکنینی ئەو دامەزراوانەی نەداوە کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا زیانیان بەرکەوتووە

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، پشکنەرانی ئاژانسەکە تا ئێستا سەردانی هیچ یەکێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامییان نەکردووە کە لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بە هۆی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، کۆماری ئیسلامی تا ئێستا مووڵەتی چوونە ناو ئەو دامەزراوانەی نەداوە و ئەمەش لە کاتێکدایە كە پشکنەران بۆ ماوەی پێنج مانگی لەسەریەک دەستیان بە کەرەستەی ئەتۆمی ئێران نەگەیشتووە.

لە ووڵامی ئەم ڕاپۆرتەدا، ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ١٩ی خەزەڵوەر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕێژیمی ئێران هێشتا ئەندامی پەیمانی قەدەغەكردنی چەکی ئەتۆمییە و پشکنەرانی ئاژانسەکە هەفتەی ڕابردوو سەردانی چەندین دامەزراوەی ئەتۆمییان لەو ووڵاتە کردووە.