پەیامی کورد ... دژایەتی دووبارەی نەعیم قاسم سەبارەت چەکدانانی حیزبۆڵڵا
نەعیم قاسم سکرتێری گشتی حیزبۆڵڵای لوبنان جارێکی دیکە دژی چەکدانانی ئەو گرووپە وەستایەوە و ووتی : ''حیزبۆڵڵا هیچکات دەست بەرداری چەکەکانی نابێت.''
ناوبراو بانگەشەی کرد کە حیزبۆڵڵا لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بەرپرسیارییەتی دەوڵەتی لە باشووری لوبنان لە ئەستۆ بووە و تەنیا دان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە باشووری ڕووباری لیتانی دەنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە نەواف سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان جەختی لەوە کردووەتەوە کە چەک دەبێ تەنیا لە دەستی دەوڵەت دا بێت و بڕیارەکان سەبارەت بە شەڕ و ئاشتی تەنیا لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکانی ووڵات دایە.