پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : جەنگ کۆتایی نەهاتووە و نزیک دەبینەوە لە ووڵاتانی ناوچەکە
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند : جەنگ هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئێران بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەک و پڕچەککردنی خۆی.
ناتانیاهوو جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە کەرتی غەززە لە چەک داماڵدرێت ئەگەر بە شێوەیەکی ئاسان یاخوود سەخت، پێداگری کرد لەسەر ئەوەی، ئەم ئامانجە لە هەموو حاڵەتێک دا بەدی دەهێنرێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی ڕووداوی ٧ی ئۆكتۆبری کرد و ڕایگەیاند: زۆرێک لەگەڵ ئەو لێژنەیەی لێکۆڵینەوەدا نین و قبووڵی ناکەن کە دەستنیشان کراون، بۆیە داوای کرد لیژنەیەک پێک بهێندرێت بە پشتگیری دەنگی زۆرینەی گەل.
ناتانیاهوو قسەکانی بەوە کۆتایی هێنا کە ئیسرائیل زیاتر لە هەر کاتێکی تر نزیک دەبێتەوە لە ووڵاتانی ناوچەکە، ووتیشی : بەڵێنی ئەوە دەدەم، بەم زووانە هەواڵی ئەمە دەبیستن.