دەست بەسەرکردنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد، لە تاران

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەرکردنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد، لە تاران
پەیامی کورد   ...   دەست بەسەرکردنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد، لە تاران

حەمید فەرهادی، هاووڵاتی کورد و خەڵکی کرماشان و بەندکراوی سیاسی پێشوو، لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، جارێکی دیکە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. 
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر دوای تێپەڕاندنی سزای چوار مانگ بەندکرانەکەی، لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرابوو.

ئێوارەی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، حەمید فەرهادی، هاووڵاتی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆی دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە ووتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ خستنەڕووی حوکمی دادوەری، سەرەڕای دەست بەسەرکردنی حەمید فەرهادی، پاش پشکنینی چڕی ماڵەکەی، هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانیشیان زەوت کردووە.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای ١٤ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن تمەن بەسەردا سەپێنرابوو.