پەیامی کورد ... ئیتاڵیا کەسێکی ئۆکراینی ڕادەستی ئاڵمانیا دەکات کە تۆمەتبارە بە تێکدانی بۆری نۆرد ستریم
▫️ دادگای باڵای ئیتاڵیا بڕیاری دادگای بۆلۆنیای هەڵوەشاندەوە کە ڕەتیکردەوە ئەو ئۆکراینییە ڕادەستی ئاڵمانیا بکاتەوە.
▫️ ئیتالیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ئۆکراینییە ڕادەستی پۆلیسی ئاڵمانیا دەکات.
▫️ کوزنتسۆڤ ئێستا دەستبەسەرە و پێشتریش لەسەر مەرجەکانی دەستبەسەرکردنی مانی لە خواردن گرتووە.