دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە

Dîroka Belavkirin :
دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە


پەیامی کورد- ڕەقە
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دوێنێ شەممە بە پەیامی کورد ڕاگەیاند، دانوستان لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە، لە باکووری سوریا بەردەوامە.
ئەو سەرچاوەیە کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان بەردەوامن بەڵام ئەنجامەکان تەواو نین و پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر زەمینە.
چوارشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە کە لە پێگەکانی هێزەکانی حکومەتەوە لە میحوەری گوندی غانم ئەلعەلی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە هەڵدراون.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، هێرشەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێگەکانی سوپای سوریایان لە لادێکانی ڕەققە کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە و چەند شوێنێکیش دەستبەسەردا گیراوە.