ئەمریکا داواکاری گرین کارتی ١٩ ووڵاتی ڕاگرت

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا داواکاری گرین کارتی ١٩ ووڵاتی ڕاگرت
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا داواکاری گرین کارتی ١٩ ووڵاتی ڕاگرت

 ئەمریکا سەرجەم داواکارییەکانی کۆچبەری، لەوانە گرین کارت و ڕەگەزنامەی ئەمریکی بۆ کۆچبەرانی ١٩ ووڵاتی غەیرە ئەورووپی ڕاگرت.

هۆکاری ئەم کارە نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتی گشتی باسی لێكراوە.

ووڵاتانی وەک ئێران، ئەفغانستان، سوودان، ئێریتریا، هائیتی و سۆماڵ لە ناو ئەو ووڵاتانەدان.