پەیامی کورد ... بەرپرسی ئیتلاعات و زانیاری کەنەدا : چەندین پیلانی "کوشندە"ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەنەدا پووچەڵکرایەوە
بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمنییەتی کەنەدا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێكخراوەیە چەندین پیلانی "کوشندە"ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە خاكی كەنەدا دەستنیشان کردووە و پووچەڵ کردووەتەوە.
دێن ڕاجرز، کە نزیکەی ١٠ مانگە سەرۆکی ڕێکخراوی CSIS بووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر لە ووتارێکی كەم وێنەدا ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم پیلانانە کەسانێك بوون کە "لەلایەن تارانەوە بە دوژمن دادەنرێن".
ڕاجرز ڕوونی کردەوە کە لە چەند دۆسیەی "زۆر نیگەرانکەر"دا، ڕێکخراوەكە ناچار بووە ئەولەویەتی چالاكییەكانی خۆی بگۆڕێت تا ڕووبەڕووی هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی و گرووپە نیابەتییەكانی ببێتەوە.