پەیامی کورد ... جێگری سەرۆکی ئەمریکا : هەوڵەکانی دیموکراتەکان بۆ درێژکردنەوەی داخستنی کارەکانیان بێهودە بوو
🔸جێگری سەرۆکی ئەمریکا ، جەی دی ڤەنس ، ناوبراو ڕایگەیاند کە کردەوەکانی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە ڕێگریکردن لە کردنەوەی حکوومەت بێهودە بوون.
🔸ڤەنس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئەمریکی ووتی : "چوونکە دیموکراتەکان لە ڕاستی دا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر سوپای ئێمە. کۆنتڕۆڵ کەرانی هاتووچۆی ئاسمانییان ناچارکرد بەبێ مووچە کاربکەن. ئەوان بوونە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان. ئەوان وایکرد خەڵکێکی زۆر وا بیربکەنەوە کە مووچەیان پێ نادرێت و هەموو ئەمانەش بێهودە بوون".
🔸سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ دابین کردنی بوودجەی حکوومەتی واژوو کرد کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرابوو تا 30ی 1، بەمەش کۆتایی بە درێژترین داخستنی حکوومەت لە مێژووی ئەمریکادا هێنا کە 43 ڕۆژی خایاند.