بەرپرسێکی ئەمریکی : کەشتی نەوتهەڵگری "تالارا" لە گەرووی هورمز دەستی بەسەردا گیرا و بۆ ئاوەکانی ئێران گواسترایەوە

Dîroka Belavkirin :
بەرپرسێکی ئەمریکی : کەشتی نەوتهەڵگری "تالارا" لە گەرووی هورمز دەستی بەسەردا گیرا و بۆ ئاوەکانی ئێران گواسترایەوە
پەیامی کورد   ...   بەرپرسێکی ئەمریکی : کەشتی نەوتهەڵگری "تالارا" لە گەرووی هورمز دەستی بەسەردا گیرا و بۆ ئاوەکانی ئێران گواسترایەوە

کاربەدەستێکی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی کەشتیی نەوتهەڵگری "تالارا"ی بە ئاڵای دوورگەکانی مارشال لە گەرووی هورمز ڕاگرتووە و دواتر ئەو کەشتییە گواستراوەتەوە بۆ ئاوەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەسەر ناوچەكەدا فڕیوە و دیمەنی دەست بەسەرداگرتنەكەی تۆمار کردووە.

هەروەها کۆمپانیای کۆڵۆمبی کە خاوەنی کەشتی نەوتهەڵگری "تالارا" دووپاتی کردووەتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ کەشتییەکەدا پچڕاوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش هەروەها ڕایگەیاندووە کەشتی نەوتهەڵگری "تالارا" لە لایەن بەکرێگیراوانی سوپای پاسداران بەرەو کەنارئاوەکانی ئێران ئاراستە کراوە.