پەیامی کورد ... دیپلۆماتکاری ڕووسیا : ئۆکراین نەیدەویست دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام بدرێت
▫️ ڕادیۆن میرۆشنیک، نوێنەری وەزارەتی دەرەوە بۆ تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ، ڕایگەیاند کە ئۆکراین هەر لەسەرەتاوە ئارەزووی دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیادا نییە.
▫️ میرۆشنیک ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتدارانی کیێڤ، لەژێر فشاردا، دەستیان کرد بە قسەکردن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ململانێیەکان : هەر کە ئەگەری چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی هاتە ئاراوە، پەنایان بردە بەر قسەی "ئاشتیانە" و دەستیان کرد بە پێشنیازی بێمانا.
▫️ ڕۆژی چوارشەممە، ڕۆژنامەیەکی بەریتانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سێرگی کیسلیتسیا جێگری وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە بە دەست پێشخەری کیێڤ باسی لە ڕاگرتنی پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ کردووە. هاوکات دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر ئۆکراین ڕەتی بکاتەوە قسە بکات، ئەوا لە دۆخێکی خراپترەوە دەگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکان.