پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیبی هەژاند
تەقینەوەیەکی بەهێز شاری 'کەفەر تەخاریم''ـی لە سنووری پارێزگای ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەژاند.
بە گوێرەی میدیاکانی ناوخۆی سووریا، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک بریندار و قوربانی هەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا نە شوێنی تەقینەوەکە و نە هیچ ئامارێکی سەرەتایی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی شارەکەی تەنیوە.
هەروەها میدیای فەرمی سووریا تەنیا ئاماژەی بەوە داوە، بەهێزی تەقینەوەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەنێو خەڵکی شارەکە بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە دیار نییە.