هۆشداری تووندی وەزیری دەرەوەی لوبنان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران : چیتر لوبنان تەحەمولی درووشمی ئایدێئۆلۆژی و دەستێوەردانەکانی سنوور بەزاندن ناکات

Dîroka Belavkirin :
هۆشداری تووندی وەزیری دەرەوەی لوبنان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران : چیتر لوبنان تەحەمولی درووشمی ئایدێئۆلۆژی و دەستێوەردانەکانی سنوور بەزاندن ناکات
پەیامی کورد   ...   هۆشداری تووندی وەزیری دەرەوەی لوبنان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران : چیتر لوبنان تەحەمولی درووشمی ئایدێئۆلۆژی و دەستێوەردانەکانی سنوور بەزاندن ناکات

یووسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان لە كاردانەوە بە لێدوانەکانی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە لوبنان هەڵوێستێکی بێ وێنە و تووندی گرتەبەر. ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە دووبارە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیی داواکارییەکەی بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەباس عێراقچی لە وڵاتێکی بێلایەن لە ووڵاتێکی بێ لایەن، ڕوو لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی نووسی کە بانگەشەی دەست وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی لوبنان لەلایەن تارانەوە بە قسەكانی ویلایەتی "پێشێل کراوە" .

ڕەجی جەختی کردەوە : کاتێک ڕاوێژکاری ڕابەری ڕێژیمی ئێران دەرکەوت و ئەرکی بۆ دیاری كردین کە لە لوبنان چی گرینگە و ئێمەی لە ئاکامی داماڵین حیزبۆڵڵا لە چەك ترساند، ڕوون بووەوە کە ئەم بانگەشەیە جێی باوەڕ نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە "ئەوەی بۆ ئێمە لە نان و ئاو گرینگترە، سەروەری و ئازادی و سەربەخۆیی بڕیاردانی ناوخۆمانە"، وتی کە لوبنان چیتر تەحەمولی “درووشمی ئایدێئۆلۆژی و دەستێوەردانی سنووربەزێن" ناکات. بابەتگەلێک کە بە ووتەی ئەو ساڵانێکە ووڵاتیان بەرەو ڕێگای وێرانکاری و قەیرانی قووڵ بردووە.